AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٧ ٢٠:٥٩

عێراقچی جەختی کرد؛

ئێران ئامادەی یارمەتیدانی بریندارانی ئەوڕۆی لوبنانە

ئێران ئامادەی یارمەتیدانی بریندارانی ئەوڕۆی لوبنانە

وەزیری دەوەرە ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ هاوتای لوبنانی خۆی جەختی لە ئامادەیی بۆ ناردنی هەر جۆرە یارمەتییەک لەپێناو چارەسەریی یان گواستنەوەی بریندارانی تەقینەوەکانی ئەوڕۆی لوبنان بۆ تاران کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پاش تەقینەوە تیرۆریستییەکانی ئەوڕۆی لوبنان، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆیەکی تەلەفونی لەگەڵ عەبدوڵڵا بووحەبیب وەزیری دەرەوەی لوبان، ئەو هێرشە تیرۆریستییەی ڕژیمی زایۆنی لە کردنە ئامانجی خەڵکی سڤیلی لوبنانی ئیدانە کرد.

عێراقچی هەروەها وێڕای سەرەخۆشی دەربڕینی بۆ شەهیدان و بریندارانی ئەو ڕووداوە، بۆ ناردنی هەر جۆرە یارمەتییەک لە پێناو چارەسەریی برینداران یان گواستنەوەیان بۆ تاران، ئامادەیی ڕاگەیاند.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە پێڕاگەیشتنی پزیشکی و دەرمانیی خێرا بۆ چارەسەریی باڵوێزی ئێران، سپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی کاربەدەستانی لوبنانی کرد.

News ID 51741

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha